
شه‌وانی (کۆپنهاگن) تێر هێمن و ساده
په‌رییه ئاسمانییه‌کان خۆیان ده‌نوسێنن
به‌سه‌ر پرده هه‌ڵواسراوه‌کانی هه‌وا
شه‌وانی (کۆپنهاگن) پڕ هه‌ور و ته‌م
ده‌ریاچه بچوکه‌کان خه‌ونێکن
پڕن له هه‌ناسه‌ی ڕێبواران
شه‌وانی (کۆپنهاگن) ....
دڵێکه له شێوازی خه‌ون
ڕیتمێکه له جیاوزی
له کۆڵانه‌کانی....
له مه‌یدانه‌کانی...
له جاده‌ی پیاده‌کانی...
له لای په‌یکه‌ری نوسه‌ر و شۆڕشگێڕانه‌کانی...
له به‌رده‌م په‌رله‌مان و
له حه‌وشه‌ی که‌نیسه‌کانی....
ته‌واوی خه‌ڵک له گه‌ڵ ته‌م بونه‌ته عاشق
باوه‌شیان بۆ بارانی یه‌کدی کردۆته‌وه و
هۆگری چریکه‌ی یه‌ک بروسکه‌ی ماچن.
09/02/2008
بێلا هۆی ـ کۆپنهاگن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق