پێشکه‌شه به‌و کیژه یاخییه‌ی سه‌ر ڕۆحم.....،
به‌و یاده جوانه‌ی په‌یمانگا.
(1)
باران له‌شێتی ڕه‌شه‌با بکه‌ره‌وه ...
ئه‌م سه‌وزاییه زۆر له‌تینی گڵ ئه‌چێت
وه‌رز له‌دوای وه‌رز پاڵتۆ خۆڵه‌مێشه‌کان له‌خۆت بکه‌ره‌وه و ...
هه‌ناسه‌یه‌ک بۆ په‌پوله‌کانی ته‌مه‌ن هه‌ڵمژه ..با ڕه‌شه‌با ئه‌و په‌نجانه‌ت له‌ڕه‌گی ئاودا نه‌توێنێته‌وه ،،
با ئه‌و پرچه زیوییهت له‌گڕی گه‌ردونانه سوتێتهوه .....
ده‌با تۆ ئه‌و شهوگارانه بیت که له پێناوی تۆ
مانگ خۆی ون بکا و ..
تۆ ئه‌و سیما ئازاده و ئازیزه بیت
که خه‌ڵکانی سه‌ر زه‌وی
هه‌زاره‌ها هه‌ڕه‌شه‌نامه‌ی جه‌نگ له پێناوت ببه‌ستن .
(2)
خۆت له دیواره‌کانی هه‌ناسه‌ی ڕه‌شی زستان مه‌نوسێنه و
له‌گه‌ڵ بۆنی خۆر ونبه ،له‌باڵای دارێکی پڕبه‌ر دا بحه‌سێره‌وه
ته‌وژمێک له یاسه‌مینی ماچ ، بۆ شه‌قامه چۆڵه‌کانی خۆشه‌ویستی هه‌ڵکه.....،
تۆ....!!
تۆ....!!
تۆ له‌و ویستگه‌یه‌ی که‌قه‌ت باران ته‌ڕی ناکات چاوه‌ڕێم مه‌که !
تۆ له‌و چیمه‌نه‌ی کهسپیێتی به‌فر ده‌رونی زه‌ردکردووه مهڕوێرهوه !
له‌وێ....، لای خۆت،
ناخی دووریت بچهقێنهره سه‌ر ڕومه‌تی خاکێکی مهستانهلهوێ.....
ناخی دووریت بچهقێنهره سه‌ر ڕومه‌تی خاکێکی مهستانهلهوێ.....
به‌ڵکو باوه‌شه‌کانت بهرخهونێکی دروست بوو بکهونتۆ له‌وێ له‌سه‌ر هێڵه ته‌ریبه‌کانی
ئاسمان به‌زه‌وی وله‌نێو هه‌تیویی مرۆڤه‌کان بۆ ئه‌ڤینداری ..
نزاکانت له ئه‌فسانه ده‌رکه‌و ئومێدێ ببه‌خشه به سهراب ..تۆ لای خۆت ...
دڵۆپێ خوێن بپرژێنه بۆ نێو ده‌می شهرابخۆرانی پیریی .
(3)
ئه‌مه ژیانێکی نه‌مره له نووسین
خه‌وێکه له گوشینی هه‌سته‌کان
له غوربه‌تا شیعره‌کانم وه‌ک په‌نجه‌ت بێ سازن
له دوریتا هه‌ناسه‌ی ئه‌م سه‌وزاییه‌ی باخم
بێ بۆن و بهرام ماون
گوڵ له چڵی ناوت دێته سه‌ما
دڕکیش له شه‌رما خۆی بریندار ئه‌کا
مه‌هێڵه بگه‌ڕێینه‌وه یاده‌وه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی
که فه‌لسه‌فه‌ی ماچ و باوه‌ش تیایدا باو نییه
مه‌هێڵه په‌نجه‌کانم بوه‌رێ له به‌سه‌رهاتی بۆنی ئه‌و سوخمه خاکییه
ئاوێنه‌که‌ت له‌م دورگه
نادیاره‌ی ڕوخسارم فڕێمه‌ده
له بری ئه‌وه تاقمی مکیاجه‌که‌ت له‌م خه‌راباته به‌جێبهێڵه
ئه‌مه دانیشتنێکی دوانییه
بۆ ڕه‌نگ کردنی نینۆکی ده‌ریا
و له کل کردنی چاوی لم و
سوراوکردنی مانگی بێ داڵده‌دانه
هه‌ردووکمان به‌ره‌و که‌وتنی یه‌کتری به ڕێکه‌وتین
تۆ کاغه‌زی شێتیی ئه‌و تاراوگانهت بۆ من ده‌نارد
منیش له دڵۆپه شه‌رابێک
ده‌پاڕامه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بمنۆشێ
(4)
ونم بکه له نێو دارستانی به‌هار
مهمهێنهرهوه سه‌ر سه‌کۆی ئاوابونی برینه‌کان
ونم بکه له نێو قژی ته‌ڕی باران
له‌گه‌ڵ پیته مه‌سته‌کانی شیعر سڕم بکه
با سڕ بم تا ئه‌وپه‌ڕی
به‌رز فڕینی ده‌ست و لێوه‌کان
ونم که...
سڕم که.... له نێو خوێنی شه‌وانی شه‌وان
دامگیرسێنهرهوه له‌سه‌ر ته‌رمی تاریکی تاریکستان
(5)
چاوه‌کانت پێشبینی ماچی دڵ گوڵێک ده‌که‌ن
هه‌ڵاوی ئه‌و دڵۆپه خوێنانه
ژیان ده‌به‌خشنه ئه‌م زه‌ویه به‌رینه‌ی یادگاری
ئه‌وه خه‌ونه‌کانی تۆیه
وا زیندانیی باڵنده‌کان ئازاد ده‌کات
پێکه‌نینه‌کانی تۆیه
هه‌ره‌س به جه‌لادی ئه‌م وڵاته دێنێ
(6)
قه‌ده‌ره‌کان وه‌ک خۆت جوانن
من ئه‌و قهدهرانهم خۆش ویست
کاتێک .....
ناوه‌کانمان له دیواره‌کانی په‌یمانگا ههڵکوڵیبوو
کاتێک تۆ ئه‌و چرپه گۆرانییه‌ی (داریوش) که له‌گوێی مندا چرپاند
کاتێک ده‌نگی ئه‌و ماچه سووتاوانهمان
له ژێرزه‌مینێکی کڵێسایه‌کی ته‌واو نه‌بوو ده‌هاته ده‌ره‌وه و
فریشته‌ی ئاسمانیان خه‌به‌ر ده‌کرده‌وه
قه‌ده‌ره‌کان وه‌ک خۆت یاخین
وه‌ک ئه‌و پیاسه دوو به دوووهی ته‌نیایی و ئارامیی
وه‌ک زایه‌ڵه‌ی ئه‌و فلوته شیرینه‌ی سه‌ر لێواری تاڵیی
وه‌ک ئه‌و سه‌یرانه تاقانه‌یه‌ی ئه‌و دههره
کاتێک من ڕۆحم پڕ ده‌بوو له سه‌ما و
تۆش دڵت پڕ ده‌بوو له چۆپی کێشانی ژیان
..............
........
هاوڕێ نه من پێم ئه‌کرێ له‌و ڕۆژانه پاشگه‌ز بم
نه بۆ تۆش سانا ئه‌بێت قاوه‌ی ئه‌و یاده‌وه‌ریانه به ته‌نیا بخۆیته‌وه

_________
*(نانسی فلوت) کیژه هه‌ورێکی هه‌تاهه‌تاییه ،که هه‌رگیز له‌یادم ناچێ له باران هۆنراوه‌ی بۆ بنووسم .
ئێسپییه ـــ ساندهۆڵم
دانیمارک
___________________________________________
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق